٦ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٨:٢٨
تورکیا خەریکی کۆمەڵکوژیی کوردەکانە

عەلی فەتلاوی وێڕای ئاماژە بە هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بۆردومانی بەردەوام ناوچە باکوورییەکانی عێراق، ڕایگەیاند: تورکیا خەریکی کۆمەڵکوژیی کوردەکانە.

 عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المعلومه" بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا لە دەیان ساڵ لەوە پێش تا ئێستا بەپێی پلانی کۆمەڵکوژیی کوردەکان و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی عێراق دەجووڵێتەوە، ڕایگەیاند: ئەوی ئێستا لە هەرێمی کوردستان ڕوو دەدا، بەرهەمی لاوازی هەولێر و ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەنقەرەیە.

فەتلاوی بە ئاماژە بەوەی کە مۆڵەتدانی هەرێمی کوردستان بە سوپای تورکیا بۆ بەزاندنی سنوورەکانی عێراق و کردنەوەی بنکەی سەربازی، شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ خەڵک و دەوڵەتی بەغدا، جەختی کرد: پێشێل‌کردنی سەروەری و خستنە مەترسیی ئاسایشی نیشتمانی عێراق تاوانە و سزای یاسایی بەدواوەیە.

342/